حیسابکەری Wohngeld

بە چەند پرسیارێکی سادە ببینە نزیکەی چەند Wohngeld (یارمەتیی کرێ) وەردەگریت. حیسابەکە ڕێک بە فۆرموولەی یاسا (§ 19 WoGG) و ژمارە فەرمییەکانی ٢٠٢٥/٢٠٢٦ دەکرێت.

١سەرەتا پرسیارێکی گرنگ

ئایا خۆت یان کەسێک لە ماڵەکەتان ئێستا یەکێک لەم یارمەتییانە وەردەگرێت؟ Grundsicherungsgeld لە Jobcenter (Bürgergeldی پێشوو)، Sozialhilfe یان Grundsicherung im Alter (SGB XII)، پارەی AsylbLG، یان BAföG / BAB.

٢لە کوێ دەژیت؟

هەر شارێک «Mietenstufe»ی هەیە، لە I تا VII. تا کرێی خانوو لە شارەکەت گرانتر بێت، Stufe بەرزترە و سنووری ئەو کرێیەی حیساب دەکرێت زیاترە.

Mietenstufeی تۆ: IV

٣لە ماڵەکەتان چەند کەسن؟

هەموو ئەو کەسانە بژمێرە کە وەک خێزان پێکەوە دەژین، خۆشت حیساب بکە: هاوسەر یان هاوبەش، منداڵەکان، و دایک و باوکێک کە لەگەڵت دەژین. هاوماڵێک کە تەنها لە WG پێکەوە دەژین حیساب ناکرێت.

ژمارەی کەسانی ماڵ
١
چەند کەس Schwerbehinderungیان هەیە؟
٠
واتە GdB ١٠٠، یان GdBی کەمتر بەڵام لەگەڵ Pflegegrad و چاودێری لە ماڵەوە. بۆ هەر کەسێک ساڵانە ١٬٨٠٠ یۆرۆ کەم دەکرێتەوە (§ 17 Nr. 1 WoGG).

٤کرێی خانوو

بڕەکان لە گرێبەستی کرێ یان دوایین نامەی خاوەن خانووەکە وەربگرە. تێچووی گەرمکردنەوە (Heizung) و ئاوی گەرم بەشێک نین لە کرێی Wohngeld؛ لە جیاتی ئەوە یاسا خۆی بڕێکی جێگیر بە ناوی Heizkostenentlastung زیاد دەکات.

٥داهاتی هەموو کەسانی ماڵ

بۆ هەر کەسێک لە ماڵ کە داهاتی هەیە (منداڵانیش) کارتێک پڕ بکەرەوە. هەموو بڕەکان مانگانە و ناپوختن (Brutto). Kindergeld و Kinderzuschlag مەنووسە؛ ئەمانە وەک داهات حیساب ناکرێن.

کەسی ١

چی لەم داهاتە کەم دەکرێتەوە؟ (لە پسوولەی مووچەدا سەیر بکە)هەر نیشانەیەک واتە ١٠٪ داهاتی کەمتر حیساب دەکرێت (§ 16 WoGG). کارمەندی ئاسایی: هەر سێکیان. Minijob: بە زۆری هیچیان. خانەنشین: بە زۆری تەنها بیمەی تەندروستی. ALG I: هیچیان (فەرمانگە خۆی دەیدات).